ئیدعا دەکرێت ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە

سوپای پاکستان ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
سوپای پاکستان سەبارەت بە هێرشەکەی ئاسمانی بۆ سەر کابول ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئیدعای کرد کە نوور وەلی ڕابەری بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوژراوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ئیدعا کرا کە ٣٠ کەس کە بەشداریان لە هێرش سەر هێزەکانی ئاسایشی پاکستان کردبوون کوژراون.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆبوونەوەی کۆتایی کابینەی وڵاتدا ڕاگەیاندبوو، "کاتی ئەوە هاتووە کە بە شێوەیەکی پێداگرانە لە دژی تیرۆرستەکان دەستبەکاربین و ڕێگە نادەین خوێنی سەربازەکان بە فیڕۆ بچێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەندەنوسیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری چالاکانە لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەدوای ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ژمارەی دانیشتوانی تایوان بۆ مانگی ٢١ گەشەی نەرێنی تۆمارکرد.
لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئەمڕۆوە لە هەموو ئەو ناوچانەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لێی کشانەوەتەوە، جێگیر دەبن بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاراستنیان و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و موڵکی گشتی و تایبەت ئەنجام بدەن.